کچە رۆژنامەنووسێک ترەمپ تووڕە دەکات

0
224

SNN-

دوای ئەوەی ژمارەیەک رۆژنامەنووس رەخنەی توندیان لێگرت لەسەر پەتای کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی خۆی جێهێشت.

رۆژنامەنووسەکان بە توندی رەخنە و تۆمەتیان ئاڕاستەی ترەمپ کرد لەسەر شێوازی مامەڵەی وڵاتەکە لەڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

ترەمپ باسی رێوشوێنەکانی کرد و وتی: “ئەمریکا لەهەموو وڵاتان زیاتر پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە دەکات و پەیامنێرانیش پرسیاری وایان لێکرد کە بەدڵی سەرۆک نەبوو”.

یەکێک لەپەیامنێرەکان پرسیاری ئەوەی کرد کە چۆن ئەو هەموو پشکنین و رێوشوێنەیان گرتۆتە بەر، بەڵام هێشتا خەڵک ئەمرێ لەئەمریکا؟.

ترەمپ بەم پرسیارە تووڕە دەبێت و دەڵێت: “لەمن مەپرسن بڕۆن لە چین بپرسن… دواتر پرسیارەکەی بە قێزەون وەسف کرد و بەوەش کچە رۆژنامەنووسەکە زۆر تووڕە دەبێت”.

پاش ئەوە ترەمپ ماڵئاوایی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە دەکات و بە پەیامنێرەکە دەڵێت “لەخۆت باشتر لێت تێدەگەم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this