
SNN– بریار محەمەد
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ژمارەیەک فڕۆکە بە ئاسمانی شاری هەولێردا دەسوڕێنەوە کە ئەوەش دڵەڕاوکێی لای بەشێک لە هاووڵاتیان دروستکردبوو، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریش دەڵێت: فڕۆکەکان سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانانن.
بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەڵەوتی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایدەگەیەنێت: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنی تایبەتی خۆیان بەڕێوەدەبەن بە بەرزی ١٨ هەزار پێ دەسوڕێنەوە، هیچ مەترسیەكیش لەسەر هەولێر نییە و فڕینی ئەو فرۆكانەش بە تەنها لە ئاسمانی هەولێر نییە .
ئەحمەد وشیار ئاماژەی بەوەکرد: دیارە لە ئێوارەوە دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان دروستبووە، بەهۆی دەنگی فرۆكە لە ئاسمانی هەولێر لێرەوە بە هەموو خەڵكی رادەگەیەنین كەوا هیچ مەترسیەك لەسەر هەولێر نییە و ئەوەی هەیە تەنها ئۆپراسیۆنی هێزەكانی هاوپەیمانانە.
وتیشی: فڕینی ئەو فرۆكانە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییەوە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە نییە، تەواوی دەسەڵاتی فرینی ئەو فرۆكانەش لە دەسەڵاتی عێراقە و ئەو فرۆكانەش بە تەنها لەسەر ئاسمانی هەولێردانییە و بەڵکو لە ئاسمانی چەند شارێکی دیکەشدا دەسوڕێنەوە.
ئەو ئۆپراسیۆنەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە كاتێکدایە كە جموججۆڵەكانی داعش لە سنورەكانی كەركوك و مەخمور و دیالە زیادی كردوە و ئەو ئۆپراسیۆنە هاوپەیمانانیش پەیوەندی بەو جموجۆڵانەی داعش هەیە لەو سنوورانەدا .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بارودۆخى گهرمیان بهرهو كۆنترۆڵكردن دهچێت
2020-06-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17