کەشناسی عێراق پێشبینی دروستبوونی باران و لافاو لەمڕۆوە دەکات

0
1039

SNN

دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانوونی یەکەم، پێشبینی دروستبوونی باران و لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات لە ئێواری ئەمڕۆوە باران لە ناوچەکانی باکووری عێراق دەستپێدەکات و تا رۆژی شەممە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە دەکات، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای سپی ناوەڕاست و باکوورەوە لە ناوچەکانی باکووری عێراق بارانبارین دەستپیدەکات و لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور لە سبەی چوارشەممەوە باران دەبارێت، لەگەڵیدا دابەزینی پلەکانی گەرما تا نزیکەی 3 پلەی سەدی، لە باکووری عێراق بەهۆی بەخوڕی بارانەکەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە بە تایبەتی لە پارێزگاکانی سلێمانی و موسڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this