رایۆلا : زه‌لاتان له‌ ئه‌مریكا كاتی به‌ فیڕۆدا

0
336
مینۆ رایۆڵا

SNN Sport

مینۆ رایۆلا بریكاری كاره‌كانی  زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، روونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ست به‌ په‌شیمانییەكی زۆر ده‌كات به‌ هۆی به‌شداریكردنی  له‌ گواستنه‌وه‌ی زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچ  بۆ خولی ئه‌مریكی و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌ی  ئێستای یانه‌ی میلان له‌و وڵاتە كاتی به‌ فیڕۆدا .

پێگه‌ی (فوتبۆڵ ئیتاڵیا ) لێدوانه‌كانی رایۆڵای بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دەڵێت:” له‌ كاروانی خۆمدا یاریزانی زۆرم بینی  له‌ هه‌مان ته‌مه‌نی زه‌ڵاتان ماندووبوون ، هه‌ستم به‌ نیگه‌رانی ده‌كرد بۆ به‌رده‌وامبوونیان ، ئه‌م ماندووبوونه‌م پێشتر نه‌بینیوه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ من زه‌لاتان ده‌توانێت به‌ ئاسانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی تر یاری بكات”.

هه‌روه‌ها وتی:” په‌شیمانبووم له‌ سه‌ر بردنی زه‌لاتان بۆ خولی ئه‌مریكی ، ئه‌وه‌ به‌ فیڕۆدانی كات بوو ،  له‌ داهاتوو رۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌بینێت ، ره‌نگه‌ بتوانێت ببێته‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا ، له‌ پێناو گۆڕینی یاریه‌كه‌”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this