گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 15/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
325
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (15/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • تیروپشکەکە زۆر خراپ نەبوو.
  • ریاڵ مەدرید و سڤییا چانسی زیاتریان لە بەرشەلۆنە وئاتلەتیکۆمەدرید هەبوو،مەدرید رووبەڕووی ئاتڵەنتا بووەوەو سڤییا دژی دۆرتمۆند و بەرشەلۆنە دژی پاریس سانجێرمان.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدیش رووبەڕووی چێڵسی بووەوە.
  • لە خولی ئیسپانیا ئەمشەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی بیلباو دەبێتەوە و یانەکەی زیدان دەیەوێت درێژە بە زنجیرە بردنەوەکانی بدات.

ئاس:

  • چاڤی زێڕە.
  • چاڤی وەکوو تەنیا یاریزان لە مێژووی ئیسپانیا ناوی لە باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێ لە لایەن فرانس فتبۆڵەوە دانراوە.
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ میسی و رۆناڵدۆی دیاردە و دییەگۆ مارادۆنا ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانە.
  • ریاڵ مەدرید لەگەڵ ڤاڵڤێردی دژی بیلباو یاری دەکات و 10 رۆژی شێتانەی لە پێشە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی ئاتڵەنتا بووەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بۆمب.
  • جارێکی تر میسی و نەیمار لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، کە یەکەمجارە ئەم دوو یانەیە بە یەک دەگەن لە ساڵی 2017وە کاتێک بەرشەلۆنە 6-1 لە پاریسی بردەوە.
  • چاوەروان دەکرێت نەیمار چاکببێتەوە لە پێکان و ئامادە بێت بۆ یاریەکە.
  • میسی و چاڤی لە نێوان لیستی 11 باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێن کە گۆڤاری فرانس فتبۆڵ دیاری کردووە.
  • یانەی سڤییا رووبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوەو ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ لۆپتیگی و یاریزانەکانی.

سپۆرت:

  • خولی یانە پاڵەوانەکان بە نەخۆشی.
  • لە قۆناغی شانزەی خولەکە بەرشەلۆنە رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوەو یاری چوون لە 16ی مانگی شوبات دەبێت و یاری گەڕانەوە لە 10ی مانگی ئازار دەبێت و دووبارە میسی و نەیمار رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت جارێکی تر خۆی بسەلمێنێت و لە بیلباو بباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this