خاڵی سەرەكی ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدا لەلایەن SNNەوە ئاشكرا دەكرێت

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆك فراكسیۆنێكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن كە ئەو ڕێككەوتنەی دەیكەین هەریكەیان زۆرترین بەرژەوەندی خۆی تیادا بێت، بەڵام گرفتی سەرەكی لەوەدایە كە ئێستا حكومەتی عێراق ڕازی نییە بە پێدانی داهاتی نەوت بەڵكوو دەیەوێت خودی نەوتەكە لە هەرێم وەربگرێت هەرێمیش بەمە ڕازی نەبووە بەڵام هێشتا لە گفتوگۆدان.
د. موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لە گفتوگۆكانیان بە دوو ئاراستە هەنگاودەنێن كە هەریكەیان دەیەوێت لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی بە گفتوگۆكان بهێنێت، حكومەتی هەرێم دەیەوێت بە هەر ڕێگایەكبێت عێراق ڕازیبكات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەشە بودجەی لەلایەن بەغدا بۆ ڕەوانە بكرێت، لە بەرامبەریشدا حكومەتی عێراق دەیەوێت پرسی نەوت و مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بكرێتەوە ئەمەش زیاتر خواستی پەرلەمانە و فشاری پەرلەمانیش لەسەر حكومەت هەیە لەم بابەتەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕوویداوە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە كە داهاتی نەوت ڕادەستی عێراق بكات، بەڵام عێراق بەمە ڕازی نەبووە بەڵكوو داوای خودی نەوتەكەیان كردووە بە كۆمپانیای سۆمۆ، بۆ ئەمەش حكومەتی هەرێم تا ئێستا بەم داواكارییەی بەغدا ڕازی نەبووە بەڵام هێشتا گفتوگۆكانن بە كۆتا نەگەیشتوون.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر ڕێككەوتنێك لە نێوان هەولێر و بەغدا واژوو بكرێت دەرئەنجام هەر دەبێت لەپەرلەمان پەسەند بكرێت، بۆیە ئەوەی ئێستا گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدای بە چەقبەستووی هێشتووەتەوە ئەوەیە كە عیراق سورە لەسەر ئەوەی كە نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكەن نەك داهاتی نەوت چونكە ئەوە دوو بابەتی جیاوازن، ئەگەر وانەكەن نابێت داوای پارە لە بەغدا بكەن وەك ئەوەی لە پرۆژە یاسای قەرز ئاماژەی پێدراوە بۆیە حكومەتی هەرێم بەدوای دەروازیەكدا دەگەڕێت لەو بابەتە خۆی ڕزگار بكات بۆ ئەوەی بگەن بەڕێككەوتن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17