بانگخوازێکی کورد لە خورماتوو کوژرا

0
2276

سیروان حەسەن

بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای خورماتوو بانگخوازێکی کورد لەکاتی چوونی بۆ مزگەوت، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دراوەتەبەر گولە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

حسێن عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی خورماتوو بە  SNNی ڕاگەیاند: لەکاتی بانگی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 12ی ئایاری 2020 لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕێژی گولە لە بانگخوازێکی کورد کراوە و کوژراوە.

وتیشی، ئەو هاووڵاتییە ناوی “فاروق مەجید خورشید”ەو بانگخوازی مزگەوتی سەبورە لە گەڕەکی تینی قەزای خورماتوو، لەکاتی بانگی بەیانی ئەمڕۆ بۆ مزگەوت چووە و دەستڕێژی گولەی لێکراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو ڕاشیگەیاند، تاوەکو ئێستا نازانرێت کێ لە پشتی ئەو تاوانەوە بووە یاخود چەند چەکداربوون، لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this