“لەپێناو پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا دەکرێت”

0
611

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەرزی ماوەتەوە، شارەزایەکی ئاڵوگۆڕی دراویش دەڵێت، حکومەتی ناوەند دەیەوێت لەو رێگەیەوە کورتهێنانی بودجە پڕبکاتەوە.

ڕەوەز جەمال، خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاری دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوێنێ‌ نرخی دۆلار بە زیاد لە 130 هەزار بەرامبەر بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا و دواتر نرخەكەی بۆ 129 هەزار دینار دابەزی، ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 128 هەزار دینار مامەڵەی پێو كرا بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك جارێكی كەم نرخەكەی بۆ 128 هەزار و 750 دینار بەرز بوویەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرزو نزمی ئەم نرخانە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بانكی ناوەندی عێراقەوە هەیە، چونكە ئەوەی تا ئێستا یەكلایی بووەتەوە ئەوەیە كە بەنیازن گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئەنجام بدەن ئەوەش لە پێناو پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەڵا لەگەل ئەوەشدا لێدوانی شارەزایانی بواری ئابوری و كەسانی سیاسی هێندەی دیكە بازاڕەكەیان ئاڵۆزكردووە و دۆخەكە بە ناجێگری ماوەتەوە و نازانین سەر ئەنجام بەرەو كوێ‌ دەڕوات و هیچ پێشبینییەكمان بۆ ناكرێت.

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ڕایگەیاندراوێكدا گەڕاندەوە بۆ لێدوانی سیاسی و شیكەرەوەكان، وتیشی: نرخی خستنە بازاڕی دۆلار 120 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك.

ئاماژەی بەوەشكراوە، ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ جێگیركردنی دۆلار و هیچ نیەتێكیان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نیە و لە هەفتەی داهاتووەوە نرخەكەی جێگیر دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this