“بڕیار درا كە نیوەی مافی جوتیارانی كوردستان كە دەكاتە 557 ملیار بۆ ساڵەكانی 2014 تا 2016 بنێردرێت”

0
335

SNN- بڕیار محەمەد

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ڕێككەوتین كە دەبێ دوای وەرگرتنی گەنمەكە پارەكەی بدرێت. ئەویش ڕەزامەندی نیشاندا كە پارەكەی خەرج بكرێت،هەروەها بڕیار درا كە نیوەی مافی جوتیارانی كوردستان كە دەكاتە 557 ملیار بۆ ساڵەكانی 2014-2015-2016 بنێردرێت.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: دوای سەردانی لیژنەكەمان بۆ بەغدا و بەدواداچوونمان بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم كۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا و لەگەڵ وەزیری بازرگانی عیراق ڕێككەوتین كە دەبێ دوای وەرگرتنی گەنمەكە پارەكەی بدرێت، ئەویش ڕەزامەندی نیشاندا كە پارەكەی خەرج بكرێت.

وتیشی “شەوی ڕابردوو 14ی کانوونی یەکەم، لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق و وەزیری بازرگانی گفتوگۆمان كرد و بڕیار درا كە نیوەی مافی جوتیارانی كوردستان كە دەكاتە 557 ملیار بۆ ساڵەكانی 2014-2015-2016 بنێردرێت و نیوەكەی تریش بكرێتە چەند بەشێك، تا بۆ جوتیارانی كوردستانی ڕەوان بكەن.

باسی لەوەشكرد كە دابەشكردنی پارەی مافی جوتیاران لە دەسەلاتی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستانە.

لەلایەن خۆشیەوە كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێم وتی “ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدەستهێنانی مافی جوتیارانی كوردستان، كە پارەكەش هات هەر جوتیارێك نیوەی پارەكەی بۆ خەرج دەكرێت، بۆ نیوەكەی تری بەپێی قۆناغەكان پارەكە دابەش دەكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this