
وێنە: ئەرشیف
SNN
دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا، سەرۆکی روسیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەل ئەمریکا نیشاندا.
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لەلایەن خۆمەوە من ئامادەم هەماهەنگیت لەگەل بکەم و پەیوەندیم لەگەڵت هەبێت.
وتیشی: هەردوو وڵاتەکەمان بەرپرسیارێتییەکی تایبەتیان لەئەستۆیە بەرامبەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان و سەرباری جیاوازییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، متمانەم بەوە هەیە کە بتوانین رووبەڕووی ئەو ئاڵنگاریانە ببینەوە کە دوچاری جیهان بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە شارەزایان پێشبینی دەکەن بایدن سیاسەتی بەرامبەر بە روسیا توندتربێت لە ترەمپ.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی