کومان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ریاڵ سۆسیداد کرد

0
314
رۆناڵد کومان

SNN Sport

سبەی چوارشەممە، لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی لە ئەرکێکی زەحمەتدا میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیداد دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری کردوو باسی لە دۆخی یانەکەی و یاریەکە و یاریزانەکانی کرد.

کومان لە کۆنگرەکە وتی:” یانەی ریاڵ سۆسیداد تیپێکی زۆر باشە، یاریزانەکانی چەند ساڵێکە پێکەوەن، سەرسامم بەو جۆرە یاریکردنەی کە ئەنجامی دەدەن، دەبێت فشار بکەین کاتێک تۆپیان لایە، دەبێت زیانیان پێبگەیەنین،من تا ئێستا دڵخۆش نیم، چەندین خاڵمان لە دەستداوە، دەبێت لە زۆر رووەوە باشتر بین،شتێکمان لە دەستداوە، بەڵام یاریزانەکان زۆر بە سەختی کار دەکەن و هێشتا لە هەوڵدان، تا ئێستا یانەی سۆسیداد  بەهۆی ئەنجامەکانی و یارییەکانی خواستی بردنەوەی نازناوی لالیگای هەیە”.

وتیشی:” پێشبینی یارییەکی کراوە دەکەم، هاوشێوەی یاری وەرزی رابردوو، هەردوو یانە دەیانەوێت تۆپیان لابێت، من سبەی پێشبینی ئەوە دەکەم،یاری پاریس سانجێرمان لە مانگی شوبات دەبێت، نازانین تا ئەوکاتە چی روودەدات، با بزانین چی روودەدات، لە پێناو بردنەوەی نازناوی لالیگا دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ چەند یاریمان ماوە هەموویان ببەینەوە”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:” رۆژنامەکان گرنگی بە ریکی پویگ دەدەن کە یاری ناکات، بەڵام لە هەمان کاتدا چەند یاریزانێک هەیە کە یاریش ناکەن باسی ناکەن ، بۆیە دەبێت 11 یاریزان یاری بکەن،من سەرسامیشم بە پیانیچ، باسی بارودۆخی ئەوم کردووەو ئەوەی پێویستە بۆ پێشخستنی من دەیکەم،سەرسامم بە هەڵسوکەوتەکانی،دیمبلیش بە جیا راهێنان دەکات، تا ئێستا نەیتوانیوە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ بکات، نازانم کەی دەگەڕێتەوە، هیوادارم بەزوویی بگەڕێتەوە و ئێمەش پێویستمان پێیەتی، لە ژوری جلگۆڕین  کەشێکی زۆر باش هەیە و هیچ کێشەیەک نیە لە نێوان یاریزانەکان، ئەهەنگێکی بچوکی کریسمسمان هەبوو دوای راهێنانەکان، دۆخەکە بە گشتی زۆر باشە، نازانم فاتیش دەگەڕێتەوە بۆ یاری پاریس یان نا، مەترسی لەسەر دروست ناکەین”.

لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” ئامانجی من پێشخستنی تیپەکە و ئەنجامەکانە، چەند پێکانێکمان هەبوو کە کاریگەری لەسەرمان هەبوو، ئێمە زۆر بە سەختی راهێنان دەکەین، بەڵام بە هەمانشێوە نامەوێت چری لە راهێنانەکان زیاد بکەم، چونکە لە ئێستادا چەند یارییەکمان لە پێشە کە ئەنجامی بدەین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this