سه‌ركرده‌یه‌كى داعش كه‌ دژى پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕى كردووه‌ ده‌ستگیر كرا

0
172

SNN- سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ كه‌ركوك سه‌ركرده‌یه‌كى داعش ده‌ستگیركرا كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا سه‌رپه‌شتى چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى كرده‌ووه‌ و دژى پێشمه‌رگه‌ش شه‌ڕى كردووه.

عامر نورى وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك بهSNNى راگه‌یاند “له‌ هه‌ڵمه‌تێكى هاوبه‌شى هێزه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و پۆلیسى كه‌ركوك توانیویانه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌ “ئه‌بو ته‌لحه‌” به‌ ناوبانگه ‌و له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر داواكراو‌ بووه‌”.

وتیشى: “ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى داعش به‌رپرسى شانه‌یه‌كى داعش بووه‌ كه‌ ئه‌و شانه‌یه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار پێكهاتوون و هه‌ستاون به‌ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك و موسڵ-دا.

عامر نورى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌داناوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌بوونى به‌ داعشه‌وه‌ له‌ دژى پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕى كردووه‌ له‌ به‌عشیقه‌ و له‌ كاتى شه‌ڕه‌كه‌دا یه‌كێكبووه‌ له‌و چه‌كدارانه‌ى پشتێنى بۆمبڕێژكراوى به‌ستووه، هاوكات به‌شدارى چه‌ند شەڕێكى دیكەشیکردووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this