وێنه: یاریزانانی شه‌تره‌نجی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چه‌ندین مه‌دالیا به‌ده‌ست دەهێنن

یاریزانانی بەشدار لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش له چنینهوەی مه‌دالیاكان به‌رده‌وامە و سێ مه‌دالیا له 24هه‌مین پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی خانزاد به‌ده‌ستهێنا.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا 24یاریزانی كوڕان و كچان به‌شداربوون كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و پێنجه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به ده‌ستهێنا و له كچانیشدا یاریزانێكی شاری سلێمانی بووه خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه.
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌شێوازی سویسری و به نۆ جه‌وله ئه‌نجامدرا كه یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانییان ئاستبه‌رزی خۆیان پیشان بده‌ن و كۆنترۆڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه بكه‌ن.
ئاكار عه‌لی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 7,5خاڵ توانی ببێته پاڵه‌وانی كوڕان دوای شه‌ش بردنه‌وه و سێ به‌رامبه‌ر بوون، ره‌وه‌ند حامید له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م كاتێك توانی 7خاڵ كۆبكاته‌وه، هه‌رچی پله‌ی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه بوو بۆ ئه‌حمه‌د جه‌زا له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو كاتێك 5,5خاڵ كۆكرده‌وه.
له كچانیشدا كارین كه‌مال یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و دانیشتووی شاری سلێمانی توانی نازناوی كچان به‌رز بكاته‌وه كاتێك توانی 6خاڵ كۆبكاته‌وه.
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ده‌توانم بڵێم ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زۆر به‌هێز بوو، چونكه زۆرترین یاریزانی ئاست به‌رز له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌شداربوون ئه‌مه‌ش ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی دابوو به یاریزانان به تایبه‌تی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو كه له كوڕان و كچاندا یاریزانانی شاری سلێمانی نازناوه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه”.
وتیشی:” یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی عێراق و ژماره‌یه‌كی قورسه له‌سه‌ر ئاستی یانه و یاریزانانی عێراق، بۆیه به‌شداریكردنی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌ك زیاتر به‌هێزی ده‌دا به یاریزانان و یانه‌كه‌مان كه بتوانن ئه‌نجامی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنن”.
به‌هۆی ئه‌و گرنگیدانه به‌هێزه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌یدا به یارییه تاكه‌كان به تایبه‌ت یاری شه‌تره‌نج، ئه‌وه‌ش بووەته هۆی ئه‌وه‌ی كه یاریزانانی ئه‌م یانه‌یه بتوانن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق گه‌وره‌یی خۆیان پیشان بده‌ن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چه‌ندین مه‌دالیای جۆراو جۆر به‌ده‌ست بهێنن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی
2020-12-05
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17