هۆکاری دواکەوتنی بودجەی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆچی دەگەڕێتەوە ؟

0
684

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت: بەهۆی ئەوەی کە حکومەتی ناوەند و هەرێم نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەمە وایکردووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆژە یاسایی 2021 نەڕواتە ئەنجوومەنی وەزیران و بۆ چەند رۆژی داهاتوو دوابخرێت.

جەمال کۆچەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هۆکاری بڕیارنەدان و تێپەڕاندی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە و دواخستنی بۆ چەند رۆژی داهاتوو، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد” بەغدا بە هەرێمی وتووە نەوتی عێراق بۆ هەموو عێراقەو دەبێت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت لەگەڵ نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکرێت، بەڵام هەرێم وتویەتی دەبێت داهاتی نەوتی رادەستی بەغدا بکرێت نەک خودی نەوتەکە، هەر ئەمەش هۆکارە کە هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن”.

وتیشی” بەغدا بە شاندی هەرێمی وتووە دەبێت رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت پاشان بەشە بودجەو مووچەی هەرێم لە پرۆژە یاسایی 2021ی عێراقدا جێگە دەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی بەندەکانی رێککەوتنەکەو فشاری زۆری بەغدا لەسەر هەرێم ئەو دوو لایەنە هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆیە رۆشتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چەند رۆژی داهاتوو دواخرا “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this