گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
438
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (16/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • بنزیمەی سەرکردە.
  • دوو گۆڵی فەرەنسیەکە یەکلاکەرەوەبوون بۆ بردنەوە لە یانەی بیلباو، کە ئەم یانەیە تا کۆتایی یاریەکە جەنگا.
  • ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لەگەڵ یانەکانی سۆسیداد و ئاتلەتیکۆمەدرید پێشەنگی داگیرکردووە.
  • ریاڵ سۆسیدادی بەهێز ئامادەی تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەن بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە کۆمان.

مارکا:

  • لەگەڵ بنزیمە لە پێشەنگدان.
  • دوو گۆڵی بنزیمە و گەڕانەوەیەکی گەورەی کۆرتوا، پارێزگاری لە زنجیرە بردنەوە باشەکانی ریاڵ مەدرید کردوو توانیان 3-1 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو ببەنەوە.
  • یانەی بیلباو بە شێوەیەکی باش یاری کرد لە ڤاڵدیبیباس و لە خولەکی 13 وە بە 10 یاریزانەوە یاریەکەی تەواو کرد دوای ئەوەی رائول گارسیا کارتی سووری وەرگرت.
  • چوار بردنەوەی لەسەر یەکی یانەکەی زیدان ، کە لە ئێستادا گەیشتوون بە یانەکانی ریاڵ سۆسیداد و ئاتلەتیکۆمەدرید لە پێشەنگی خولەکە.
  • لە جامی شا یانەکانی ئۆساسۆنا و هویسکا و سڤییاو ڤەلەد وەلید دەگەنە قۆناغی داهاتوو.
  • لاپۆرتا وێنەیەکی گەورەی خۆی کە 100 مەترە، لە نزیک یاریگای بێڕنابیۆ هەڵدەواسێت، ئەمەش وەکوو ریکلامێک بۆ گەیشتنی بە سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • مەوەستە.
  • یانەی بەرشەلۆنە دژی سۆسیداد پێویستی بە بردنەوە هەیە و یاری لیڤانتی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دەستپێکی گەڕانەوە بوو.
  • یانەی ریاڵ سۆسیداد هەردوو یاریزان داڤد سێلڤاو ئۆیارزابالی بۆ یاریەکە لە دەستداوە.
  • میسی پێویستی بە تەنیا گۆڵێکە بۆ ئەوەی ژمارەکەی پێلی وەکوو یەکەم گۆڵکار بە درێسی یەک یانەوە یەکسان بکاتەوە.
  • یانەی پاریس سانجێرمان دووپاتی دەکاتەوە کە لەوانەیە نەیمار بتوانێت رۆژی پێنجشەممە یاری بکات.
  • بنزیمە یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە بیلباو رزگار دەکات کە ئەم یانەیە بە 10 یاریزانەوە یاری دەکردوو کارتە سوورەکەی رائول گارسیا رێگربوو ژیان بۆ بیلباو بگەڕێنێتەوە.

سپۆرت:

  • مەهێڵە شەمەندەفەری لالیگا هەڵبێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە و یاریەکە لە کاتژمێر  11:00ئەنجام دەدرێت.
  • میسی 300.
  • ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بۆ بردنەوەی ژمارە 300 دەگەڕێت لە لالیگا و دەرفەتی ئەوەی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی شکست بە سۆسیداد بهێنێت و بێتە کێبڕکێی خولەکەوە.
  •  بردنەوە بە 10 یاریزانەوە، لە لالیگا ریاڵ مەدرید 3-1 لە بیلباو دەباتەوە کە ئەم یانەیە  بە 10 یاریزانەوە یاری دەکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this