یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی دوو پیشه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

0
255
ویلیام توالەی باشووری ئەفریقی‌ و ساریۆسی یاریزانی ترینیداد و تۆباگۆ

SNNsport

ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  گرێبه‌ستی  دوو له‌ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی، ئەمەش به‌ بڕیاری  ده‌سته‌ی هونه‌ری.

پێگەی یانەی هەولیر بڵاویانکردووەتەوە:” ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ردوو پیشه‌گه‌ر ( ویلیام توالەی باشووری ئەفریقی‌ و ساریۆسی یاریزانی ترینیداد و تۆباگۆ) و ته‌واونه‌كردنی كاروانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌”.

روونیكرده‌وه‌:” بڕیاره‌كه‌ له‌ سه‌ر راسپارده‌ و بڕیارێکی هونه‌ری له‌ راهێنه‌ر( رادان گاسانین بووە ، كه‌ به‌ یانه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو پێویستی به‌ هه‌ردوو یاریزان نیه‌ ، چونكه‌ گونجاو نین بۆ شێوازی یاریکردنی تیپه‌كه‌”.

ویلیام لە کۆی (8) یاری بەشدار چەند یارییەکەی یانەی ھەولێر لە خولی عێراق کرد و ھەوەھا ساریوس تەنیا لە یارییە دۆستانەکان بەشداریکرد.

وا بریارە تا کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانەی ھەولێر تەنیا بەھەردوو پیشەگەری بەرازیلی ئێرتۆن و محەمەد نێزاڵی تونسی یاری بکات.

جێی باسه‌ كه‌ هه‌ردوو یاریزان له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان په‌یوه‌ندییان به‌ یانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كردووه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this