
SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی دهۆك رایدەگەیەنێت بەهۆی باران بارین بەشێك لەو ماڵانەی کە لە نزیك رووباری وشكەن لە دهۆك و هەروەها لەو گەڕەك و ماڵانەی بە شێوەی زێدەرۆی دروستكراون مەترسیی لافاویان لەسەرە.
ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شاروانی دهۆك بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ دەستپێكدرنی وەزری باران بارین تیمەكانی شاروانی و بەرگری شارستانی دهۆك زیاتر لە 300 مەنهۆل و زێرابیان لە نێوسەنتەری پارێزگای دهۆك پاككردووەتەوە هەڵمەتی پاكردنەوەكەش بەردەوامی هەیە.
وتیشی “لە راستیدا لە كاتی باران بارینی بەخوڕ ژماریەك گەڕەك و ماڵ لە دهۆك مەترسیی لافاویان لەسەرە بە تایبەتی ئەو ماڵانەی لە نزیك رووباری (هشكەرو) و ئەو گەرەك و ماڵانەشی بە شێوەی زێدەڕۆی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو دروستكراون مەترسیی زیارتریان لەسەرە بۆ دروست بوونی لافاو”.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لە گەرەك و كۆڵانەكانی پارێزگای دهۆك پێویستی بە ئاوەڕۆ هەیە بە تایبەتی گەرەكە كۆنەكان تاوەكو لە كاتی باران بارین مەترسی لافاویان لەسەر نەبێت، بەڵام وەكو ئاشكرایە بارودۆخێكی خراپی ئابووری باڵی بەسەر هەرێمی كوردستاندا كێشیەوە دەنا ئێمە داوامان ئاراستەی پارێزگاری دهۆك کردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە .
رووباری (هشكەرو) نزیكەی 10 كیلۆمەتر بە ناوەندی شاری دهۆكدا دەڕوات، زستانان لافاوی لێ هەڵدەستێت، بەتایبەت زستانانی پڕ باران، لە ماوەی چەند ساڵی رابردووش بە دەیان جار لافاو لەو سنوورە روویداوە و مەترسیدار ترین لافاویش ئەمساڵ بووكە تیدا زیاتر لە 400 ماڵ و 61 ئۆتۆمبێل و سەدان دووكان زیانیان بەركەوت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
4348 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
2020-08-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17