“ههواڵى ئهنجامدانى كارى بهدڕهوشتى لهنێو مزگهوتێكى سلێمانی دووره له راستییهوه”

شاری سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانی رایدهگهیهنێت: ئەو دەگۆیانەی باس لە ئەنجامدانی كاری بەدڕەوشتی دەكەن لە مزگەوتێكی شاری سلێمانی رەتدەكەینەوە و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان لەسەر ئەو بابەتە پێكهێناوە ئەنجامەكانیش بەڕای گشتی رادەگەیەنین.
فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانی به SNNی راگەیاند: “ئەو قسەوباسانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك له دەزگاكانى راگەیاندن بڵاوكراونەتەوە گوایە لە یەكێك له مزگەوتەكانی شاری سلێمانی لەلایەن چەند ژنێكەوە كاری بەدڕەوشتى ئەنجامدراوە رەتدەكەینەوە، ئەو دەنگۆیانە بۆ ناشیرینكردنی سلێمانییە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمه لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێناوە”.
وتیشى: “دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە بەدواداچوونمان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێكردووە و لێكۆڵینەوەشمان لەگەڵ مامۆستای ئەو مزگەوتە دەستپێكردووە كە ئەو زانیاریانەی داوە بە راگەیاندنەكان، چونكە ئەوە كارێكی نایاسایی كردووە بەوەی پێشتر ئێمەی ئاگادارنەكردووەتەوە لەوەها كارێك، بۆیە لەدوا كۆتایی هاتن بە لێكۆڵینەوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راستییەكان بەڕای گشتی رادەگەیەنین”.
وتەكانی بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە دوێنێ سێشهممه لە یەكێك لە دەزگا راگەیاندنەكان ئەوە بڵاوكرایەوە، “توالێتى یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری سلێمانی بووەتە جێگای كاری بەدڕەوشتی ژنان و پیاوان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رۆناڵدۆ پەیامێک ئاڕاستەی پێرلۆ دەکات
2020-09-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17