ئەردۆغان “سزاکانی ئەمریکا هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر تورکیا”

0
181

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: سزاکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر سەروەری تورکیا و سزاکان زیان بە پەرەسەندنی پیشەسازی سەربازی تورکیا دەگەیەنێت.

لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا ئەردۆغان رایگەیاند: “ئێمە لە نزیکەوە چاودێری هەوڵی ئەو کەسانە دەکەین کە هەوڵدەدەن تورکیا بەو شێوەی کە دەیانەوێت ئۆپۆزسیۆن و دامەزراوەکان لە ناوخۆی وڵاتدا وەک دژی حکومەتی وڵاتەکە بەکاربهێنن، سەپاندنی سزا هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر سەروەری تورکیا و سزاکان زیان بە پەرەسەندنی پیشەسازی سەربازی تورکیا دەگەیەنێت و ئامانجەکە ئەوەیە کە تورکیا پشت بە پیشەسازی سەربازی ناوخۆ نەبەستێت”

وتیشی “دوای دەرکردنی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە هەنگاوەکانمان خێراتر دەکەین بە ئاڕاستەی بنیاتنانی پیشەسازی بەرگری کە بەرزدەبێتەوە بۆ ئاستی سەرکردایەتی جیهانی لە هەموو ناوچەکاندا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this