زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر ئابووری هەرێم دەبێت

0
415

 

SNN- بڕیار محەمەد

دوا بەدوای ئەوەی كۆمپانیا سۆمۆ دوایین ئامارەكانی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد، بەپێی ئامارەكەش بێت لە مانگی رابردوو قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە هەرێمی كوردستان بەرزبۆتەوە، سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر دۆخەكە دەبێت، بەڵام یەكجار زۆریش ناچونكە بەشێك لەو داهاتە بۆ كۆمپانیاكان دەروات.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند : بەپێی ئەو راپۆرتەی كۆمپانیای سۆمۆ بێت ئەوا بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ لە سەدا %2 بەرزبووەتەوە كە دەكاتە رۆژانە نزیكەی 8 هەزار بەمیل رەنگە لەو بەرزبوونەوەیە كاریگەری هەبێت لەرووی ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام بە شیوەیەكەی زۆر نا، لەبەر ئەوەی بەشێك لەو داهاتە دەروات بۆ كۆمپانیاكان.

وتیشی “بۆ چارەسكردنی ئەو دۆخەی ئێستا هەرێمی كوردستان تێکەوتووە من لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شاندەش قسەم كردووە كە لە بەغدادن هەولێر بەغداد بۆ پڕۆژە یاسایی بووچەی ساڵی 2021 لەیەكترەوە نزیك بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل و %50 داهات رەوانەی بەغداد بكات، لەوانیش لەبەمبەردا شایتەداراییەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرن.

بەپێی ئامارەكانی سۆمۆ، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا بەراورد بە مانگی تشرینی یەكەم بە رێژەی 5٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام بە پێچەوانەی عێراقەوە، قەبارەی بەرهەمهێنانی هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوو بەراورد بە مانگی تشرینی یەكەم بە رێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this