شاندی باڵای هەرێم بەئامادەبوونی حەلبوسی لەگەڵ لیژنەکانی دارایی و یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە

0
431

SNN

کەمێک لەمەوبەر شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لیژنەکانی دارایی و یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

سەرچاوەیەک لەناو کۆبوونەوەکانەوە رایگەیاندووە “قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی لەگەڵ لیژنەی دارایی و یاسایی و سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدان و تاوتوێی شایستە داراییەکانی هەرێم و پرسی نەوت و بودجە و دەروازە سنوورییەکان دەکەن”.

ماوەی هەفتەیەكە شاندى باڵای حكومەتی هەرێم بە سەۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لە بەغدان و چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی عێراقی ئەنجامداوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممەش مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند: “بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆكانی نێوان شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی حكومی و حزبی عێراق، شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەتەوە”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ خۆى یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ وتیشى: “تا ئێستا هەوڵەكان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەو كێشە و گرفتانەی كە بوونەتە رێگر لەبەردەم گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن شاندەكەوە زانیاری پێویست دراوەتە نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this