مەسرور بارزانی داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات هێرشی یەپەگە رابگرێت بۆ سەر پێشمەرگە

0
146

SNN

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “گرووپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە”.

لەسەر هێرشی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ سەر هێزی پێشمەرگە راشیدەگەیەنێت: “دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت”..

دەربارەی هێرشی یەپەگە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا.

دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و ، هێزی پێشمەرگەش ، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و  هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند.

من بە تووندترین شێوە، ئەم هێرشە  شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

داوا لە دۆست وهاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان  دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت.

ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە هەموو ڕۆژێک ، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this