ئەوەی عێراق پەنای بۆ بردووە زیاتر داڕمانی ئابووری بەدوای خۆیدا دەهێنێت

0
296

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەكات “ئەوەی عێراق پەنای بۆ بردووە بە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنان هێندەی دیكە داڕمانی ئابووری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا ئابووری عێراقی پێدا تێدەپەڕێت ئابوورییەكی زۆر خراپە بەتایبەت كە لەمساڵدا ئەو دۆخەمان بینی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا هات، بەهەمانشێوەش بۆ ساڵی 2021 هەمان دۆخ بەردەوامیی دەبێت بەتایبەت كە ئێمە دەزانین لە بودجەی گشتی 2021 كورتهێنانی زۆر هەیە و كێشەیەكی گەورەش ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە ئەوەیە كە نازانن چۆن ئەو كورتهێنانە پڕ بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەند پێشنازێك بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە ئارادایە وەك كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران یاخود بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و نزمكردنەوەی نرخی دینار، هەروەها لە چاپدانی پارەی نوێ،‌ بەڵام هەموو ئەمانە ناتوانن ئابووری عێراق لەم دۆخەی ئێستا ڕزگار بكەن، بەڵكو دۆخەكە خراپتر دەكەن، چونكە كاتێك بەهای دینار دەشكێت بەرامبەر بە دۆلار، لەوانەیە بۆ حكومەت سوودێكی هەبێت، بەڵام لە بازاڕ هەڵئاوسان بەدوای خۆیدا دەهێنێت و نرخەكان زیاد دەكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری كۆتایی حكومەت لەو پرۆژەیاسایەدا دەردەكەوێت كە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ڕەوانەی پەرلەمانی دەكات، لەبارەی بڕی كورتهێنان، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا پەنا بردنی حكومەت بۆ لە چاپدانی پارەی نوێ‌ هێندەی دیكە دۆخی دارایی عێراق بەرەو خراپتر دەبات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this