
ماسکیرانۆ
SNN Sport
خاڤیێر ماسكیرانۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشەلۆنه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی بۆ گۆرینی ئه‌و مۆدێلەی كه‌وای له تیپی به‌رشەلۆنه كرد مه‌زن بێت.
رۆژنامه‌ی (ئاس ) ئیسپانی لێدوانه‌كانی ماسكیرانۆی بڵاوكرده‌وه كه دەڵێت:” ئازارم ده‌دات كه به‌رشەلۆنه دووركه‌وتووەته‌وه له‌و مۆدێلەی كه وای لێ‌كرد مه‌زن بێت ، چونكه پێشینه‌ی دایه بابه‌تی تر و پارێِزگاری له‌وە نه‌كرد كه وای لێ‌كرد مه‌زن بێت هه‌روه‌ها دیار بێت ، ئەگه‌ر شتێك هه‌بێت وای لێ‌كرد دیار بێت ئه‌وه نموونهكهیه ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره دووركه‌وتووەته‌وه لێی”.
له كۆتاییدا و سه‌باره‌ت به بۆچوونی له سه‌ر میسی وتی:” كاتێک تۆپی له لا ده‌بێت ، هه‌میشه هه‌ستێك هه‌یه به‌وه‌ی شتێك رووده‌دات ، ئه‌و یاریزانێكه هاوشێوه‌ی نیه ، بێگومان ئێمه باس له كه‌سێكی جیاواز ده‌كه‌ین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17