ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە سێ خاڵی قورسی بە دەستهێنا

0
125
بەرشەلۆنە

SNN Sport

لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی نوێی بە دەستهێناو توانی سێ خاڵی نوێ بە زەحمەت بخاتە سەر خاڵەکانی و 2-1 لە یانەی سۆسیداد بباتەوە.

هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ سۆسیداد لە هەفتەی 19 لە ناو یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە،لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە 2-1  براوە بوو.

سەرەتا لە خولەکی 27 ویلیان خۆسیە توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ریاڵ سۆسیداد بکات،بەڵام لە خولەکی 31 ئەلبا وەڵامی دایەوە و ئەنجامەکەی بۆ بەرشەلۆنە راستکردەوە.

لە خولەکی 43 یانەی بەرشەلۆنە توانی گۆڵی دووەم  و پێشکەوتن لە لایەن دی یۆنگ بکات و گێمی یەکەم 2-1 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی ریاڵ سۆسیداد چەندین دەرفەتی ئاسانی گۆڵکردنی لە دەستدا، نزیکبوو گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوە، بەڵام تیرشتیگن رێگربوو، لە کۆتایدا ئەنجامەکە 2-1 بە سوودی یانەی بەرشەلۆنە تەواو بوو، دووەم بردنەوەی لەسەر یەکی بە دەستهێنا.

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ 20 خاڵ و پلەی پێنجەم بەرز بووەوە، هەرچی ریاڵ سۆسیدادە بە 26 خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگا دێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this