
چوونی کازمی بۆ تورکیا
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەم بڕیاڕە وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆککوەزیرانی عێراق بگاتە ئەستەنبوڵ و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
بەر لەڕۆشتنی وەفدەکەى عێڕاق فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەی عێراق گەیشتە تورکیا و زنجیرەیەک کۆبونەوەى ئامادەکارى سازکراون و باس لە دۆسیەکانى ئاسانکارى بۆ عێراقیەکان بۆ چونە تورکیا و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ساڵى 2009 کراوە، ئەوەش بۆ ئەوەى وەفدە سەرەکییەکە زیاتر بە دۆسیە گەورە و ستراتیژیەکانەوە سەرقاڵ ببن، ئەم سەردانەی مستەفا کازمی دواى دروستبوونى چەند گرژیەک لەنێوان هەردولا دێت بەتایبەتى بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە بۆ سەر سنورەکانى هەرێمى کوردستان بەبیانوى شەڕى پەکەکە، بەپێى زانیاریەکان بڕیارە تێیدا باس لە چەند دۆسیەیەکى ستراتیژى و گرنگ بکرێت، وەک بەستنەوەى هەردو وڵات لەڕێگەى هێڵى شەمەندەفەر و ئامادەکارى بۆ چونە سەر ڕێگەى ئاوریشم و پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا.
لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانى هەناردەکردنى نەوت و دەرفەتى کار بۆ عێراقیەکان لەڕێگەى چالاککردنى وەبەرهێنان و چەندین بابەتى تر بکرێن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
“نیوەی سامانی جیهان لەدەست 26 کەسدایە”
2020-07-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17