چاوش ئۆغڵو” هەموو جۆرە هاوکارییەکی عێراق دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە پەکەکە”

0
259

SNN

دوێنێ چوارشەممە مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: هەموو جۆرە هاوکارییەک لە هەر بوارێکدابێت دەیدەینە عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناو عێراقدا.

چاوش ئۆغڵۆ لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەکرد، هەمیشە لەگەڵ یەکپارچەی خاکی عێڕاق بووین، هەروەها دەمانەوێت خاکی عێراق لە هەموو دەستێکی تیرۆر پاکبکەینەوە”.

لە درێژەی قسەکانیدا چاوش ئۆغڵو وتی” لە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە خاکی عێراقدا تواندراوە 880 چەکداری پەکەکە بکرێتە ئامانج بەتایبەتی قەزای شەنگال، بۆئێمە گرنگە کە شەنگال لە پەکەکە پاکبکەینەوە”.

ئۆغڵۆ راشیگەیاد: پەکەکە بە هیچ شێوەیەک کورد نین و بە هەموو شێوەیەک دوژمنی کوردن، ئەنقەرەش هاوکاری عێڕاق دەکات تا کۆتایی بە دەسەڵاتی عێراق پەکەکە بهێنرێت لە عێڕاقدا”.

لای خۆشییەوە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: هاوکاری هەماهەنگییەکان لەنێوان عێراق و تورکیا بەردەوام دەبێت و ئامادەکاری دەکرێت تا مستەفا کازمی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕواتە ئەنقەرەو چەند دۆسیەیەکی گرنگ لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێ بکەن”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this