لەهەولێر، هەڵمەتێكی خوێنبەخشین بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا بەڕێوەچوو

SNN- بڕیار محەمەد
بەرپرسی هەڵمەتی خوێنبەخشین لەسەنتەری خوێن هەولێر رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ هەڵمەتێكی خوێنبەخشیمان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تالاسیمیا ئەنجامدا كە لە ماوەی رابردوو تووشی گرفتی كەم خوێنی بوون لە سەنتەكەیان و ژمارەكیش لە تووشبووانی تالاسیمیا دۆخی تەندروستیان تێك چووبوو.
هاوكار قەرەداغی، بەرپرسی هەڵمەتی خوێن بەخشین لەسەنتەری خوێن هەولێر لەكۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان، كۆمەڵەی خوێن بەخشانی كوردستان هەڵمەتێكی بەخشینی خوێنی ڕێكخستووە، ئەمەش جێگای دەست خۆشیە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی خوێن، ئومێد دەكەین لە ڕۆژە تایبەتەكانی وەك لەدایك بوون و هاوسەرگیری و ڕۆژە نیشتیمانییەكان و بۆنە ئایینیەكان ببێتە كلتورێك بۆ بەخشینی خوێن.
لای خۆشیەوە عەبدولقادر عەلی، سكرتێری كۆمەڵی خوێنبەخشانی كوردستان ڕایگەیاند: وەكو ئەركێكی مرۆڤایەتی خوێن دەبەخشین بۆ ئەوانەی پێویستیانە، بۆیە هیواخوازین هاووڵاتییان هاوكاربن لەبەخشینی خوێن بەوانەی پێویستیانه، ئەمڕۆش ڕەنگە بتوانین 50 بوتڵ خوێن دابین بكەین.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17