ڤیان سه‌برى: به‌ره‌وپێشچوونى باش له‌ گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته‌ئاراوه‌

0
206

SNN – عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ره‌وپێشچوونى باش له‌ گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ده‌شڵێت: “شاندى باڵاى هه‌رێم ناگه‌ڕێته‌وه‌ تاوه‌كو هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن”.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بە SNNی راگەیاند: “تا ئێستا شاندەكەی هەرێم هەر لە بەغدا ماونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان وەك ئەوەی لە هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن وابڵاوكراوەتەوە، بۆیە ئەو شاندەی هەرێم لە بەغدا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی لەگەڵ بەغدا دەگەنە رێككەوتن و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان هه‌ردوولا”.

له‌باره‌ى نوێترین به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڤیان سەبری، وتیشى: “هاتنی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆن و لیژنەی یاسایی و دارایی هەنگاوێكی زۆر گرنگ و پێویست بوو، هەر ئەمە وایكردووە كە بەرەو پێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا بێتەئاراوە، بۆیە گەشبینین بەوەی كە دەبێت هەر لە كۆتایدا هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بگەنە رێككەوتن”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ئەمڕۆش شاندەكە درێژەیان بە كۆبوونەوەكانیاندا، لەگەڵ سەرۆككۆمار كۆبوونەتەوە و هاوكات لە رۆژانی داهاتووشدا بەهەمانشێوە گفتوگۆكان درێژەیان دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this