کاتی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا دیاری کرا

0
172
سوپەری ئیسپانیا

SNN Sport

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای  ئەنجامدا، کە تێدا ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئاتلەتیک بیلباو بووەوە و بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد یاری دەکات.

یاری بەرشەلۆنە  وسۆسیداد لە 13/1/2021 ئەنجام دەدرێت.

یاری ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیک بیلباو لە 14/1/2021 ئەنجام دەرێت.

یاری کۆتایی  لە 17/1/2021 ئەنجام دەدرێت و پێشبینی ئەوە دەکرێت ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایدا رووبەڕووی یەکببنەوە.

بڕیاربوو یارییەکانی جامەکە لە وڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە ئەو وڵاتە میوانداری ناکات و لە ئەندەلوسی ئیسپانی ئەنجام دەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this