“سەردانەكەی كازمی بۆ توركیا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەرێم دەبێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی تاكەڕێڕەوەی بازرگانی نێوان عێراق و توركیا لە هەرێمی كوردستانەوە تێدەپەرێت بۆیە هەر ڕێككەوتنێكی بازرگانی لە نێوان توركیا و هەرێم واژۆ بكرێت كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت، پێشبینیش دەكرێت ساڵی داهاتوو قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عێراق و توركیا بگاتە 20 ملیار دۆلار.
ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ توركیا گرنگی خۆی هەیە چ بۆ لایەنی عێراقی هەروەها بۆ لایەنی هەرێمی كوردستانیش چ لەڕووی بازرگانی یاخود بواری ئەمنییەوە بێت بەو پێیەی كە توركیا وڵاتێكی دراوسێیە و هەبوونی پەیوەندییەكی باش لە نێوان توركیا و عێراق لەبەرژەوەندی هەردولادایە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەوەی عێراق و توركیا پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە ئەمە كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە ئەنجامدانی هەر ڕێككەوتنێكی بازرگانی لە نێوان توركیا و عێراق، چونكە دواجار لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانیش دەشكێتەوە، هاوكات بە وتەی وەزیری دەرەوەی عێراق كە وابڕیارە ساڵی داهاتوو قەبارەی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق بگاتە 20 ملیار دۆلار، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بابەتی ئەمنی لە نێوان هەرێم و عێراق و توركیا بابەتێكی گرنگە و بە دڵنیاییەوە لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیران باسی لێوەدەكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئامادەبوونی ( فوئاد حسێن) وەزیری دەرەوەی عێراق وەك كوردێك لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی توركیا هێندەی دیكە گرنگی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت و هەوڵدەدرێت بڕیارێك نەدرێت كە لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان نەبێت، بۆیە لە هەموو حاڵەتەكاندا ئەنجامدانی سەردانی لەو شێوەیە هیچ زیانێكی بۆ هەرێم نابێت.
دوێنێ ( فوئاد سێن) وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا توركییەی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، سەرەڕای گرتنەبەری رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لە ساڵی 2019 نزیكەی 15.8 ملیار دۆلار بووە و لە سەرەتای ئەمساڵیش تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە 16 ملیار؛ دەكرێت لە ساڵی داهاتووشدا بۆ نزیكەی 17 ملیار دۆلار بەرزبێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پوتین بۆ بایدن: ئامادەم کارت لەگەڵ بکەم
2020-12-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17