فیفا براوە خەڵاتەکانی ساڵی 2020ی راگەیاند

0
235
زە بێست

SNN Sport

یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا، ئەمڕۆ خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2020ی راگەیاندوو خەڵاتی زە بێستی بە یاریزان و راهێنەرە براوەکان دا و باشترین پێکهاتەی ساڵی 2020ی دیاری کرد.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە باشترین یاریزانی جیهان دیاری کراو خەڵاتی زە بێستی فیفای لە ساڵی 2020 پێدرا.
لیڤاندۆڤسکی توانی پێش هەریەکە لە رۆناڵدۆ و میسی بکەوێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا خەڵاتەکە بباتەوە.

کچە یاریزانی ئینگلیزیی لوسی برۆنز توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتان لە ساڵی 2020 بە دەست بهێنێت و خەڵاتی زە بێستی فیفای پێدرا.

باشترین پێکهاتەی ساڵی 2020، کە لە لایەن فیفاوە دیاری کراوە.
گۆڵپارێز: ئەلیسۆن
بەرگری:رامۆس، ڤان دایک، داڤیس، ئارنۆڵد.
ناوەند:دی برۆین، تیاگۆ، کیمیچ.
هێرشبەران: میسی، رۆناڵدۆ، لیڤاندۆڤسکی.

باشترین پێکهاتەی خانمان کە لە لایەن فیفاوە دیاری کراە.

یۆرگن کلۆپی راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی، بە باشترین راهێنەری ساڵی 2020 دیاری کراو خەڵاتی زە بێستی فیفای پێدرا.

 

سارینا ویگمانی هۆڵەندی بە باشترین راهێنەری ئافرەتان لە ساڵی 2020 دیاری کراو خەڵاتی زە بێستی پێدرا.

گۆڵی مین سۆنی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، بە جوانترین گۆڵی جیهان لە ساڵی 2020 دیاری کراو لە لایەن فیفاوە خەڵاتی پۆشکاشی پێدرا.

مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان لە ساڵی 2020 دیاری کراو خەڵاتی زە بێستی فیفای پێدرا.

سارا بوهادی گۆڵپارێزی یانەی لیۆنی فەرەنسی بە باشترین گۆڵپارێزی ئافرەت لە ساڵی 2020 لە جیهان دیاری کرا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this