تیرشتێگن: من شانازی به‌ گیانی تیپه‌كه‌ ده‌كه‌م

0
561
تیرشتیگن

SNNsport

مارك ئه‌ندریه‌ تیرشتێگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ تیپه‌كه‌ی بردنه‌وه‌یه‌كی قورس و گرنگی ده‌سته‌به‌ركرد له‌ میانه‌ی ئه‌و یارییه‌ی كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ریاڵ سۆسیداد ئەنجامی داو  به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك  له‌ یارییه‌كانی  هه‌فته‌ی 19 خولی تۆپی پێی ئیسپانیا توانی بردنەوە تۆماربکات.

تیرشتێگن لێدوانه‌كانی له‌ رێی ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی  له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر )بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت:” پێكه‌وه‌ ئازارمان چەشت و بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگمان به‌ ده‌ستهێنا ، من شانازی به‌ گیانی تیپه‌كه‌مان ده‌كه‌م”.

جێی باسه‌ به‌رشەلۆنه‌ كۆی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 20 خاڵ و سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌م له‌ خشته‌ی ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیاو به‌جیاوازی 6 خاڵ له‌ یه‌كه‌مه‌كانی ریزبه‌نده‌یه‌كەیە‌ ریاڵ سوسیداد و ئه‌تلیتكۆ مه‌درید و ریاڵ مه‌درید  دوورە، کە بەرشەلۆنە   هیشتا دوو یاری دواخراوی هه‌یه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this