پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو ماڵەی دوو هاووڵاتییەكەی تیادا كوژراوە 2 چەكی تێدا بووە هەردووكیان تەقەیان پێكراوە

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، فۆتۆ-عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت: “ئەو ماڵەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هاووڵاتی تیادا كوژرا، دوو چەكی تیادا بووە تەقە بەهەردوو چەكەكە كراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە لە ڕووداوەكە”.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە كۆنگریەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شارەوانی هەڵەبجە كە بە گەڕەكی (هاوارییەكان) ناسراوە، تەرمی دوو كەس لە ماڵێكدا دۆزرانەوە كە ئاسەواری فیشەك بە جەستەیانەوە بووە، دوای ئاگاداركردنەوەمان تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كران.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە كوژراوەكان ناوی (دیوان حەمە شەریف) تەمەن 41 ساڵە و پیشەی كەمئەندامی سەنگەرە و ئەویكەشیان ناوی (هاوكار بەختیار) تەمەن 22 ساڵە و هەردووكیان خزمی یەكترن و لەپێکهاتەی كاكەیین، لەماڵێكدا پێكەوە بوون هەردووكیان بە چەك كوژراون، لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین كە بزانین كێ بەوكارە هەستاوە هەروەك ناشزانین هۆكاری پشت ئەو ڕووداوە بۆچی دەگەڕێتەوە.
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماڵەی ڕووداوەكەی تیادا ڕوویداوە دوو چەكی تێدابووە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریدەخەن كە تەقەش بە هەردوو چەكەكە كراوە، بۆیە قەوانەكان لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵگیراوەتەوە و لەگەڵ چەكەكان ڕەوانەی بەڵگەو تاوانی دەكەین بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا لەلایەن یەك كەسەوە بەكار هاتوون یان لەلایەن چەند كەسێكەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی هاوارییەكانی شاری هەڵەبجە دوو هاوڵاتی لە ماڵێكدا كوژران كە یەكێك لە كوژراوەكان تووشی كۆرۆنا بووە و خۆی كەرنتینە كردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەمئاوی 21 هەزار کەسی لە عێراق ئاوارەکردووە
2020-07-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17