ئوسترالیا.. لەرووداوێکدا کە بە تیرۆریستی ناوزەد کراوە، ژن و مێردێکی بەتەمەن دەکوژرێن

پۆلیسی ئوسترالیا
SNN
ئەمڕۆ هەینی بەرپرسانی ئەمنی ئوسترالیا رایانگەیاند “کەسێک بە چەقۆ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژن و مێردێکی بەتەمەن و هەردووکیانی کووشتووە، بۆیە وەک کردەیەکی تیرۆریستیی مامەڵەی لەگەڵدەکرێت”.
پۆلیسی ئوستراڵیا دەڵێت: “کەسێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی راغی عەبدی بە چەقۆیەکەوە هەڕەشەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە، بەڵام دواتر بە دەستڕێژی پۆلیس کوژراوە”.
رووداوەکە لە شاری بریزبان بووە کاتێک ئەمشەو هەینی چەقۆ بەدەستەکە چووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوسەرە بەتەمەنە و دەستبەجێ هەردووکیانی کووشتووە.
تریسی لینفولد بەرپرسی پۆلیسی ویلایەتی کوینزلاند رایگەیاند “تەرمی دوو کەسیان لەماڵێکدا دۆزیوەتەوە کە هاوسەری یەکترن و تەمەنیان 87 و 86 ساڵە، لە نزیک شوێنی کوژرانی گەنجە 22 ساڵەکە”.
عەبدی گەنجێکی عەرەب بووە و پێشتر بە تۆمەتی سەفەر بۆ سۆماڵ و پەیوەندیکردن بە داعشەوە لە فڕۆکەخانەی بریزبان دەستگیر کراوە و دواتر ئازاد کراوە، بەو مەرجەی ئامێری GPS لە جەستەی ببەسترێت.
پۆلیسی فیدراڵیی ئوسترالیا رووداوەکەی بە رووداوێکی تیرۆریستیی ناو بردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
باشترین پێکهاتەی 2020 لە لالیگا دیاری کرا
2021-01-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17