راهێنه‌ری باسكه‌ی یانه‌ی نه‌وتی باكوور: تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری باشی هه‌یه‌ بۆ خولی نایابی عێراق

0
223
باسکەی یانەی گازی باکوور

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

 یانه‌ی نه‌وتی باكوور دووه‌مین یانه‌ی شاری كه‌ركوكه‌ كه‌ به‌شداری له‌ ركابه‌رییه‌كانی  خولی باسكه‌ی نایابی عێراق  دەکات كه ‌وا بڕیاره‌ سبه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 19/12/2020 له‌ شاری به‌غداد ده‌ست پێبكات.

سه‌باره‌ت به‌ تیپه‌كه‌یان و ئاماده‌كارییه‌كانیان، محه‌مه‌د ره‌حیم راهێنه‌ری  تیپی باسكه‌ی یانه‌ی باكوور بۆ (snn ) وتی:” تیپه‌كه‌مان ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌و به‌شداریمان له‌ پاڵه‌وانێتییەکی پاڵاوتن بۆ  خولی نایاب كرد”.

وتیشی:” پێكهاته‌كه‌مان پێكهاته‌یه‌كی لاوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی به‌ ئه‌زموونی وه‌ك یاریزان ( شوان ) له‌ ده‌ربه‌ندیخان هه‌روه‌ها  له‌ چاوه‌ڕوانی پیشه‌گه‌رێكی لوبنانین  كه‌ له‌ به‌غداد بگاته‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان پێش ده‌ستپێكردنی ركابه‌رییه‌كان”.

هه‌روه‌ها وتیشی:” پێكهاته‌كه‌مان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی گه‌نجه‌ ، ئاماده‌کاری ده‌كه‌ین بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو،سه‌رجه‌میان  له‌ قوتابخانه‌ی باسكه‌ی كه‌ركوك بوون”.

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی تیپه‌كه‌یان له‌ خولی نایابی عێراق ، محه‌مه‌د ره‌حیم وتی:” زۆربه‌ی تیپه‌كانی خوله‌كه‌  ئه‌زموونیان زیاتره‌ له‌ ئێمه‌ ، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بێجگە ركابه‌ریكردن سوود له‌م ئه‌زموونە وه‌رگرین”.

له‌ كۆتاییدا ستافی ئیداری هونه‌ری تیپه‌كه‌یان ئاشكراكرد و وتی:” ستافی هونه‌ری پێكهاتووه‌  له‌ به‌نده‌ وه‌كوو راهێنه‌ر و عومه‌ر خه‌لیل یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و شوان محه‌مه‌د راهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی و مه‌هدی كه‌مال سه‌رپه‌رشتیار ئیداری”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this