
SNN
پۆلیسی یۆنان بەرپرسێکی کونسوڵخانەی تورکیای دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، کە پێشبینی دەکرێت ئەو کارە ئاڵۆزی زیاتر بخاتە نێوان پەیوەندییەکانی تورکیا و یۆنانەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو دیپلۆماتکارەی کە دەستگیرکراوە کارمەندبووە لە کونسوڵخانەی تورکیا لە دوورگەی رۆدێس-ی سەر بە یۆنان، ئەمڕۆ هەینی دەستگیرکراوە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە بەردەم پۆلیسدا وتەی لێوەرگیراوە.
پۆلیسی یۆنان وتوویەتی، جگە لەو پیاوە تورکە، کەسێکی دیکە دەستگیرکراوە کە ناسنامەی یۆنانی هەیە و بەناو چێشتلێنەربووە لە کەشتییەکی هێڵی رۆدێس-کاستێلۆریزۆ(کاستێلۆریزۆ دوورگەیەکی بچووکی یۆنانە و نزیکە لە کەناراوی تورکیاوە).
تا ئێستا تورکیا بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە نیشاننەداوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر تورکیا سەپاند
2020-09-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17