گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 12/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
2067
مانشێتی رۆژنامەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ سێشەممە12/5/2020  ، گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بە کۆمەڵێک مانشێتی نوێوە بەمشێوەیە بوو….

ئاس:

  • هازارد گرێبەستی نوێیە.
  • یاریزانە بەلجیکیەکەو ئەسینسیۆ جارێکی تر دەگەڕێنەوە بۆ راهێنانەکان.
  • کۆرتوا:” من هەرگیز نەموتووە دەبێت یانەی ریاڵ مەدرید ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.
  • بە پێی رۆژنامە سڕبیەکان: یۆڤیچ لەسەربانەوە کەوتووەتە خوارەوە لە بەلگرادی سڕبیا تووشی پێکان بووە.

مارکا:

  • ئابڕووچوون لە سەندیکای یاریزانانی پیشەگەری ئیسپانیا بڵاودەبێتەوە و ئەگنازیۆی سەرۆک بە بەرتیل وەرگرتن تۆمەتبار دەکرێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ هازارد و ئەسینسیۆ دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان و هەردو یاریزانە دوو گرێبەستی گرنگ دەبن بۆ یانەکە.

سپۆرت:

  • لاوتارۆ بەڵێ بۆبەرشەلۆنە دەکات و تەنها یەک خاڵی بزر لە رێککەوتنەکە هەیە، یانە کەتەلۆنیەکە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ ماوەی 4 ساڵ لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات.
  • لەوانەیە هەردو یانە مامەڵە بە 60 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2 یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بکەن.
  • یانەی ئینتەرمیلان ڤیدالی دەوێت ، بەڵام دەبێت یاریزانێکی لاکان بخرێتە گرێبەستەکەوە کە لەوانەیە سیمیدۆ یان ئێمەرسۆن بێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە سەرکەوتووی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ماڵەکەی خۆیدا بۆ عوسمان دیمبلی ئەنجامدا.
  • تۆپی باسکەی یانەی ریاڵ مەدرید و ئیسپانیۆل دەستپێدەکەنەوە.
  • بەم نزیکانە خولی ئینگلتەرا دەستپێدەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یانەی بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە لە گواستنەوەی پیانیچ و ئەو یانەیە دەیەوێت ئارسر، سیمیدۆ یان تۆدیبۆ لە گرێبەستەکە بەکار بهێنێت و ئەوەش کلیلی گواستنەوەیەتی.
  • پێکانی لۆکا یۆڤیچی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ئاڵۆزی بە دوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە ماڵەوە تووشی پێکانێکی قورس و شکان بووە.
  • خولی ئینگلتەرا تا 1ی حوزەیران دەستپێناکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this