لە سێ‌ رۆژی ڕابردوودا كڕینی دۆلار لە %40 زیادیكردووە

0
1340

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدرێژەی بەردەوامی كاردانەوەكانی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، شارەزایەكی بواری دراوە بیانیەكان داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات كە خۆیان بە دووربگرن لەو دۆخەی كە ئیستا لە بازاری ئاڵوگۆڕی دراوەكان دروست بووە، هاوكات ئاماژە بەوەش دەكات كە لەماوەی سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا كڕینی دۆلار لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە %40 زیادیكردووە.

ڕەوەز ئامانج، یەكێك لە شارەزایانی بواری دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرز بووەتەوە، هۆكاری گرانبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بانكی ناوەندی عێراقییەوە هەیە، بە تایبەت كە دوێنێ‌ بانكی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە ناوبازاڕەوە هێندەی دیكە دۆخەكەی ئاڵۆزكرد و نرخی دۆلار بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراوە بەرزبوویەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكارێكی دیكەی پشت بەرزبوونەوەكەی نرخی دۆلار زیادبوونی خواستە لەسەر دۆلار، چونكە لەماوەی سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا فرۆشتنی دۆلار بە رێژەی لە%40 زیادیكردووە و خواستیكی زۆر لەسەر دۆلار هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی كە دەوترێت نرخی دۆلار تا 150 هەزار دینار دەڕوات، هاوكات بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ هەینیە و نرخەكان ڕاناگەیەندرێن بەڵام دواین نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 133 هەزار دینار وەستاوە.

ئەو شارەزایەی بواری دراوە بیانییەكان، ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هاووڵاتییان دەكەم بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكەن بەتایبەت ئەو هاەوڵاتیانەی كە ئەزمونێكی ئەوتۆیان نییە لە بابەتی گۆڕینەوەی دراو بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی لە نزمبوونەوە و بەرز بوونەوەی تمەن ڕوویدا و بەشێكی زۆری هاووڵاتیان زەرەر مەند بوون دووبارەی توشی زیان نەبنەوە، بۆیە واباشتر ئەم چەند ڕۆژەی كۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێ‌ بكەین بزانین تا ساڵی نوێ‌ چ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە دەدرێت لەبارەی نرخی دۆلار، بۆیە ئێمە بە كەس ناڵێین دۆلار بكڕە یان دینار بەڵكوو هاووڵاتیان بۆ خۆیان ئازادبن بەڵام بە وریاییەوە مامەڵ بكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this