لە سێ هەفتەدا 25 سەرکردەی داعش لە عێراق و سوریا کوژراون

0
98

SNN

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند: ئەمڕۆ لە ئەنجامی 53 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش دەیان چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.

ئەمڕۆ هەینی، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەئەنجامی 53 ئۆپەراسیۆن لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش توانیویانە 32 چەکداری سەربەو رێکخراوە بکوژن.

لەوبارەیەوە، عەقید واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا وتی: “هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا لەم 3 هەفتەی دواییدا 53 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی ترۆریستیی داعش ئەنجام داوە و، توانیویانە 25 سەرکردەی داعش و 32 تیرۆریستیی ئەو رێکخراوە لەو ئۆپەراسیۆنانە بکوژن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this