گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 19/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
261
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (19/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • مەدرید یان بەرشەلۆنە؟ کەس نازانێت.
  • سەڵاح لە ئینگلتەرا قسە بۆ رۆژنامەی ئاس دەکات.
  • سەڵاح:”زەحمەتە بزانرێت تا چەند لە لیڤەرپوڵ دەمێنمەوە”.
  • سەڵاح:” ئەو پێکانەی بەهۆی رامۆسەوە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان تووشم بوو،ئەو بابەتە لە بیرکراوە و پێکانەکە منی بەهێزتر کرد”.

مارکا:

  • ریاڵ مەدرید- ئاتلەتیکۆمەدرید… دێربییەکی تر.
  • لە کۆتایی ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆمەدریدی خانمان لە دێربییەکی تر رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یارییەکی مێژووی دەبێت لە ڤاڵدیبیباس.
  • بۆ یاری ئیلچی دییەگۆ کۆستا دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • لە پێناو بردنەوەی سێیەمی لەسەریەک.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بردنەوەی سێیەمی لەسەر یەک لە خولی ئیسپانیا بە دەست بهێنێت دژی ڤالنسیا لە یارییەکی گەورەکەدا.
  • هەروەها میسی دەوێت لە ژمارەکەی پێلی یەکسانبکاتەوە پێش کۆتایی ساڵی 2020.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید رووبەڕووی ئیلچی دەبێتەوە و دەیەوێت پارێزگاری لە پێشەنگی بکات.

سپۆرت:

  • بۆ ئەوەی بازەکە بدات.
  • بەرشەلۆنە دەیەوێت درێژە بە بردنەوەکانی بدات و رووبەڕووی رکابەرێکی گەورە دەبێتەوە کە یانەی ڤالنسیایە.
  • کومان جارێکی تر لە ریکی پویگ دەدات.
  • لە جامی شا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی کۆرنێلا دەبێتەوە و یاری یەکەم لە کامپ نۆ دەبێت لە 6ی مانگی داهاتوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this