لە نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنادا لە تورکیا 8 کەس گیانیانلەدەستدا

0
244

SNN

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لە شاری غازی عەنتاب لە تورکیا زیاتر لە 8 کەس گیانیانلەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ بڵاویکردووەتەوە “رووداوەکە بەھۆی تەقینەوەی بتڵێکی ئۆکسجینەوە بووە لە نەخۆشخانەیەکی عەنتاب و تا ئێستا ھەشت کەس کوژراوە و برینداریش ھەیە”.

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە رووداوەکە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی هەشت نەخۆشی کۆرۆنا کە تەمەنیان لەنێوان 56 – 85 ساڵی دایە.

بەیاننامەیەکی پۆلیسی عەنتاب روونیکردووەتەوە کە 14 نەخۆش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this