زیاتر لە 60% كرێكارانی مێینە له هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵى سێكسى ده‌بنه‌وه

فه‌رمانبه‌رێكى ژن له‌كاتى كاركردندان | فۆتۆ: Medium
SNN- بڕیار محەمەد
بەپێێ توێژینەوه‌یه‌ك كە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوكاری رێكخراوى فریاگوزارى گه‌لى نه‌رویجى (NPA) ئەنجامدراوە زیاتر 60% كرێكاران مێینە لە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی گێچەڵی سێكسیی ده‌بنه‌وه.
عەبدول سەمیع، بەڕێوه‌بەری پرۆژەى رووپێوى كرێكاران له رێكخراوى فریاگوزارى گه‌لى نه‌رویجى (NPA) بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ ئه‌نجامى توێژینەوەیەكمان لەسەر رەوشی كار و كرێكارانی مێینە لە كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان راگه‌یاند، بەپێی توێژینەوه‌كەش بۆمان دەركەوت، 69%ی كرێكارانی مێینە ئامادەن واز لە كارەكانیان بێهێنن لە كەرتی تایبەت و رووبكەنە كەرتی حكومی، چونكه لە هەرێمی كوردستان دەستەبەری كۆمەڵایەتییان بۆ نەكراوە”.
وتیشی : “57% كرێكارانی مێینه گرێبەستی كاركردنیان نییە، 90%یان ئەندام نیین لە هیچ سەندیكایەكی كرێكاران، هەروەها 48%یان هیچ زانیارییەكیان لەسەر یاسایی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی نییە”.
بەڕێوبەری پرۆژەى رووپێوى كرێكاران له رێكخراوى فریاگوزارى گه‌لى نه‌رویجى (NPA) ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: “زیاتر لە 60% كرێكارانی مێینە لە كاتی كاركردندا تووشی گێچه‌ڵى سێكسى بوونەوەتەوە، لەو رێژەیەش 23%یان لە ترسى لە دەستدانی كارەكانیان بێدەنگ بوون”.
عەبدول سەمیع ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “20% ئەو كرێكارانه بەهۆی كارەكەیانەوە تووشی كێشەی خێزانی بوون”.
به‌پێى سه‌رژمێرییه‌كه‌ى رێكخراوى فریاگوزارى گه‌لى نه‌رویجى، 80%ی ئەو كرێكارانەی كە لە كەرتی تایبەت كاردەكەن مێینەن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17