ماریۆ کیمپس:میسی هەست بە دڵخۆشی ناکات

0
217
میسی و ماریۆ کیمپس

SNN Sport

ماریۆ کیمپسی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ، رایدەگەیەنێت لیۆنێل میسی ئەوەندەی لەگەڵ ئەرجەنتین دڵخۆشە، لە ئێستادا لەگەڵ بەرشەلۆنە دڵخۆش نیە.

کیمپس لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا ئەرجەنتینییەکان بڵاویانکردووەتەوە دەڵێت:”وای دەبینم میسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەست بە ئاسوودەیی دەکات،تا یانەی بەرشەلۆنە، ئەو ئێستا لەگەڵ وڵاتەکەی دڵخۆشترە تا یانەکەی،میسی هێشتا لە بەرشەلۆنە لە لایەن یاریزانی وەکوو ئەلباوە تۆپی بۆ دێت، بەڵام ناتوانێت  هەموو شتێک بکات وەک خۆی”.

دەشڵێت:”نادیارە میسی چی دەکات،لە سەرەتای وەرزەوە وا دەرکەوت لە بەرشەلۆنە دڵخۆش نیە، هەندێک جار ئەو بە پەرۆشی و دڵخۆشییەوە دەرناکەوێت کە چەندین ساڵە نیشانی دەدات”.

لە کۆتایدا لەسەر کۆتایی سەردەمی میسی و رۆناڵدۆ وتی:” ئەوان هەرچییان پێبکرێت کردیان،رۆناڵدۆ بەردەوامە لە تۆمارکردنی گۆڵ،بەڵام بە لێدانەکانی سزا،هەمان شتیش لای میسی روودەدات، کە رەنگە بەهۆی تەمەنەوە بێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this