مانگی داهاتوو ڤیزای نێوان تورکیا و عێراق نامێنێت

0
234

SNN

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا پێشبینیدەکات مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەنێوان هەردوو وڵات بەڕێوەبچێت و رێککەوتنی ساڵی 2009 کارا بکرێتەوە و ڤیزای نێوان ئەنقەرە و بەغدا هەڵبگیرێتەوە.

حەسەن جەنابی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند “لە سەردانەکەی ئەمدواییەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لابردنی ڤیزا کراوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا و رەنگە بە زیادکردن یان کەمکردنەوەی چەند بڕگەیەکی، رێککەوتننامەکەی ساڵی 2009 بکەوێتەوە بواری جێبەجێکردن کە بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە راگیرابوو”.

بەوتەی جەنابی، مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بەڕێوەدەچن و لە داهاتوویەکی نزیکدا هاووڵاتیانی هەردوولا بێ داواکردنی ڤیزا لێیان دەتوانن هاموشۆ بکەن”.

رۆژی سێشەممەی رابردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا تورکییەکەی کۆک بوون لەسەر ئەوەی رێککەوتنی ساڵی 2009 کارا بکرێتەوە و ڤیزا نەمێنێت.

ساڵانە زیاتر لە 1 ملیۆن و 300 هەزار کەس لە عێراقەوە بۆ سەردان و گەشت دەچنە تورکیا و زیاتر لە 750 کۆمپانیای تورکی لە عێراق کار دەکەن و بڕی ئاڵووێری بازرگانی ساڵانەی نێوان تورکیا و عێراق زیاتر کە 16 ملیار دۆلاری ساڵانەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this