ئه‌مڕۆ وه‌زیرى دارایی و وه‌زیرى پلاندانان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا

0
225

SNN – بڕیار محەمەد

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دوو وەزیر كه‌ هاوكات ئەندامیەتی شاندی دانوستانكاری هەرێم بوون لە بەغدا، گەڕانه‌وه‌ هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئه‌و دوو وه‌زیره‌ دەگەڕێنەوە بەغدا، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و دوو وه‌زیره‌ شاندى هه‌رێم درێژه‌ به‌ گفتوگۆكانى ده‌دات”.

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بە SNNی راگەیاند: “لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوو وەزیرى ئه‌ندام له‌ شاندى باڵاى دانوستانكارى هه‌رێم گەڕانەوە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی رایكردنی كاروباری وەزارەتەكەیان و چه‌ند كارێكى پێویست، بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەڕێنەوە بەغدا، شاندی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق درێژە بە گفتوگۆكان بدەن له‌پێناو گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنى كۆتایی”.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ئه‌و دوو وه‌زیره‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم و دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى كۆتا زانیاری له‌باره‌ى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وتیشی: “تاوەكو ئێستا گفتوگۆی باش كراوە لە نێوان شاندی هەرێم و حكومەتی عێراقدا، شاندی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكات، چونكه‌ لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پشكی هەرێمی كوردستان دەكرێت لە بودجەی ساڵی 2021دا، لەبەر ئەوەی پێشئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بچێتە توركیا وەزیرە تایبەت مەندەكانی راسپاردبوو بە سەرفكردنی بەشی هەرێمی كوردستان، چونكە هەرێمی كوردستان پابەنددەبێت بە رێككەوتنەكە”.

ڕێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر هاتوو شاندی باڵاى هەرێمی كوردستان لەو گفتوگۆیانە نەگه‌یشتە رێككەوتن ئەوا پێویستە سەركردە سیاسیيەكانی كوردستان و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیيەكان بێنە بەغدا، لێرە لەگەڵ شیعە و سوننە رێكبكەون بەو پێیەی زۆرینەی وەزیر و كاربەدەستانی حكومەتی عێراق لە شیعە و سوننە پێكهاتوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this