
چاڤی هێرناندێز
SNN Sport
چاڤی هێرناندێز، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و راهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری،باشترین سەرۆک لە مێژووی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات و لاپۆرتا بە باشترین ناو دەبات.
چاڤی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا دەڵێت:”خوان لاپۆرتا باشترین سەرۆکە لە مێژووی یانەی بەرشەلۆنە، من دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک نادەم لە دیاریکردنی سەرۆکێک بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ئەمەش بەهۆی کێشەی سەفەرەکەمەوە، بەڵام بە هیوام باشترین براوە بێت”.
دواتر دەڵێت:” ئەگەر بەرشەلۆنە منی وەکوو راهێنەر بووێت من هەمیشە ئامادەم،وەک ئەوەی لەگەڵ بارتۆمیۆ روویدا، من دۆخی کەسی خۆم و پیشەکەم بۆ روونکردەوە، لەبەر ئەوەبوو نەبووم بە راهێنەری یانەکە”.
لەسەر کومانی راهێنەری ئێستای یانەکە دەڵێت:” ئەو راهێنەری ئێستای یانەکەیەو شایەنی رێزە،دەبێت رێزی لێبگرین، چونکە ئەو خاوەنی ئەزموونێکی گەورەیە لە مێژووی بەرشەلۆنە،نامەوێت خەڵک وا بیر بکەنەوە کە من پۆستی ئەو یانەیە بەڕێوە دەبەم”.
لە کۆتایدا دەڵێت:” هەڵبژاردنی من لە ناو باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێ،بە لای منەوە گرنگترە لە بردنەوەی باڵۆن دۆر.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ئهمڕۆ شاندى ههرێم سهردانى بهغدا دهكات
2021-01-24
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17