هەرێم و بەغدا تائێستا لەسەرچی رێککەوتوون؟

0
950

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن بەڵام لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 هەردولا رێككەوتوون ئەوەش لەسەر بنەمای رێككەوتنی ساڵی 2019 ی نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرامبەر بە ڕێژەی لە%12.67.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNدراون، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2012 كراوە، ئەوەی پەیوەندی بە پشكی هەرێمەوە هەیە لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی ساڵی 2019 بریتیە لە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە %50ی داهاتی نانەوتی بە بەغدا لەبەرامبەر پێدانی ڕێژەی 12.67 وەك پشكی هەرێم، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی بە شاندەكەی هەرێم داوە كە ئەوە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی جێبكەنەوە و لەوبارەیەوە رێككەوتوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران نەتواندرا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند بكرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەڵكوو كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا كە ئەوەش دوا وادەیە لەبەردەم حكومەتی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە و ناردنی بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی، بەڵام ئەوەی تا ئێستا یەكلا نەبووەتەوە ئەوەیە كە هێشتا شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دراوە كە دەبێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بكرێتەوە بە جۆرێك 100 دۆلار بەرامبەر بكرێت بە 145 هەزار دینار، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە بودجەی گشتی عێراق هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this