فیفا ره‌زامه‌ندی به‌درێژكردنه‌وه‌ی كاری  لقه‌كانی  یه‌كێتی تۆپی  پێی   عێراق له‌ شاره‌كان ده‌ربڕی

0
301
یەکێتی تۆپی پێی عێراق

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ” فیفا”  ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی  ماوه‌ی كاری  لقه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی  له‌  شاره‌كان تا كاتی ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو درێژکردەوە .

وته‌بێژی رۆژنامه‌وانی لیژنه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی تۆپی پێی عێراق هشام محەمەد له‌ به‌یاننامه‌یەکیدا رایگەیاندووە:” یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ( فیفا )  لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ئاگادار كردووەته‌وه‌ به‌ ره‌زامه‌ندبوونی له‌ سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری یه‌كێتی شاره‌كان تا كاتی ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان “.

هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه‌ دەڵێت” بریاری فیفا پاش زنجیره‌یه‌ك  له‌ نوسراو و په‌یوه‌ندی دێت له‌ نێوان ئه‌مینداری لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ و یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ” كاركردن به‌رده‌وامه‌  بۆ ته‌واوكردنی په‌یڕه‌وی  بنه‌ڕه‌تی  بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی شاره‌كان  به‌ شێوه‌یه‌ك به‌شداریكردن بۆ هه‌موو شایسته‌یه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كات دوور  له‌ په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه‌ “.

جێ باسه‌ یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی شاره‌كان ماوه‌ی كاركردن و ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانیان  له‌ شوباتی رابردوودا ته‌واو بووه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this