كەمی هەلیكار هۆكاری سەرەكییە بۆ زۆری كۆچی گەنجانی هەرێم بۆ دەرەوە

0
178

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژە بەوە دەكات بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە كردوومان هۆكاری سەرەكی كۆچی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە گەڕانە بەدوای ژیانێكی شایستە و دەستخستنی هەلیكارە، لەكاتێكدا گەنجان لە هەرێم بارودۆخی ژیانی مسۆگەر نییە ناچارن كۆچ بكەن تەنها لەمساڵیشدا زیادلە 34 هەزار هاووڵاتی عێراق و هەرێمی كوردستانیان بەرە و وڵاتانی ئەوروپی جێهێشتووە 35 گەنجی كوردیش گیانیانلەدەستداوە 17 كەسیش بێسەروشوێنن.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بەSNNی ڕاگەیاند: پاڵنەری سەرەكی و هۆكاری كاریگەری كۆچی گەنجان و هاووڵاتییان لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەنجان بە دوای ژیانێكی شایستە و بەدەستخستنی هەلیكاردا دەگەڕێن چونكە هەموومان بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان دەبینین كە لە چ ئاستێكی خراپدایە و هیچ هەلێكاری ئەو تۆ نابینین كە گەنجان بتوانن كارێك بكەن و داهاتێكی مانگانە بەدەست بخەن كە بتوانن ژیانێكی شایستە بگوزەرێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە بۆ ماوەی زیاد لە شەش مانگە سنوورەكەمان زۆر توندوتۆڵ كراونەتەوە گەشتە ئاسمانی و زەمینییەكان ڕاگیراون و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە بەڵام بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كۆچی گەنجان و هاووڵاتییان زیاتری كردووە بەجۆرێك تەنها لەمساڵ زیاد لە 34 هەزار هاووڵاتی لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە كۆچیان كردووە لەو ژمارەیەش 15 هەزاریان لە پارێزگاكانی هەرێمەوە كۆچییان كردووە.

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەوەشی خستەڕوو، تەنها لەمساڵدا 35 هاووڵاتی هەرێم لە ڕێگای ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، 17 كەس بێسەروشوێن بوون تەرمی 18 كەسیش بە هاوكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی هێندراونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە هەتا بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق بەم جۆرە بەردەوامی هەبێت بێگومان كۆچی گەنجانیش بەردەوامی دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this